سڵاو ئازیزان
هەڵبژاردنی پەرلەمانی سویدی وا بەڕێوەیە.
من ئێستا کاندیدی ژمارە ١ م بۆ پەرلەمانی سوید لە سەر لیستی پارتی ژینگە.
لە ڕۆژی ٢٧ مانگی ٨ دەنگدان دەست پێدەکات و تۆش لەو ڕۆژەوە دەتوانیت دەنگی خۆت بدەیت.
دەنگدان بەردەوام دەبێت تاکوو ڕۆژی ١٤ ی مانگی ٩. واتە ماوەی دەنگدان ١٨ رۆژە.
دەتوانیت دەنگی خۆت لە زوربەی کتێبخانەکان، خەستەخانەکان و هەندێک شوێنی تر بدەیت.
بۆ ئەوەی بتوانیت دەنگ بدەیت دەبێت کارتی دەنگدان لەگەڵ خۆت بەریت.
ئەگەر تاکوو ڕۆژی ٢٧/٨ کارتی دەنگدانت بۆ نەهات تەلەفون بکە بۆ ژمارەی ٠٢٠٨٢٥٨٢٥
من کاردەکەم بۆ پرسی ژینگە، و هەروەها باش کردنی بارودۆخی قوتابخانەکان، دژایەتی کردنی ڕەگزپەرستی، و جگە لەوەش کارکردن بۆ هەندێک پرسی تر وەک داکۆکی کردن لە خەباتی گەلانی چەوساوە.
هیوادارم بتوانم پشتیوانی ئێوە بەدەست بێنم.
ئەگەر بتەوێت دەنگ بە بەندە بدەیت دەتوانیت یەک زەرب لە ناو چوارگۆشەکەی بەردەم ناوەکەی بەندە بدەیت.